كوردستان ئاستی داهاتی نانه‌وتیی گه‌یاندووه‌ته ٤٠%

هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی به ئاڕاسته‌ی ئاماده‌كردنی بوودجه و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتی خێرا كردووه، شاره‌زایه‌كی کارگێڕی و دارایی بڕوای وایه، حكوومه‌ت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌وام بێت ئه‌وه داهاتی نانه‌وتی و داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه و بوودجه‌ی كوردستان ده‌كات.
د. ئاراس قادر خۆشناو، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌وڵی یه‌كه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه ئه‌و پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی بۆ په‌رله‌مان له حكوومه‌تی عێراق ڕۆیشتووه مادده‌كانی پێوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆی په‌سه‌ند بكرێت، هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه ڕێكکه‌وتن".
ئاراس قادر ده‌ڵێت: "كوردستان له ته‌واوی ئه‌و ساڵانه‌ی بوودجه‌ی له عێراقه‌وه بۆ هاتووه %10 نه‌بووه، زیاتر پشتی به داهاته‌كانی خۆی به‌ستووه، ئه‌وه‌ش وای كرد پاشه‌كه‌وتی مووچه بە ناچاری پێڕه‌و بكات".
قادر گوتیشی: "له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی حكوومه‌تی كوردستان و عێراق، حكوومه‌ت پلانی هه‌بێت، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه بوودجه‌ی ساڵی 2021 هه‌بێت له كۆتاییی ئه‌م مانگه له دووای په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی عێراق پڕۆژه بوودجه‌ی كوردستان داده‌ندرێت، پێشنیاری ئێمه بۆ بوودجه‌ی 2021 ی كوردستان ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ساسی بوودجه‌ی پڕۆگرام بێت، له ساڵێكدای تۆ ده‌ته‌ویت چی بكه‌ی حكوومه‌ت قه‌رزار نه‌بێت، شه‌فافانه مانگانه چه‌ند داهات هه‌یه به كۆی گشتی داهات له نه‌وت و باج و ده‌روازه بازرگانییه‌كان و ناوخۆ، ته‌واوی داهاته‌كان، بچێته خه‌زێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم".
زیاتر ده‌ڵێ: "كاتێك مانگانه داهاتی به‌ده‌ست هاتوو ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت به بڕوای ئێمه هاووڵاتییان ڕه‌زامه‌ند ده‌بن، پێمان باشه %70 داهاتی مانگانه بۆ مووچه دابین بكرێت، به‌گوێره‌ی به‌شكردنی سه‌دیی مووچه 30 ڕۆژ جارێك دابه‌ش بكرێت، %10 بۆ كاروباری حكوومه‌ت بێت، %20 بۆ پڕۆژه‌كان".
گوتیشی: " ساڵی ڕابردوو داهاتی حكوومه‌ت نزیكه‌ی %40 له بەشی نانه‌وتییه‌وە به‌ده‌ستی هێناوه، گرنگه ئه‌مساڵیش حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت له زیادكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازی سروشتی زیاد بكات، نرخی فرۆشتنی نه‌وتی خۆی به‌رز بكاته‌وه، تێچووی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی، ئه‌گه‌ر دۆخێكی سیاسی نه‌خوازراو نه‌یه‌ته پێشه‌وه به‌شی ئه‌وه ده‌كات 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات، نه‌وت نرخی یه‌ك به‌رمیلی بۆ 60 دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه له چه‌ند مانگی داهاتوو پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی بگاته 65 دۆلار".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




