٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حسێن یەزدانپەنا: داعش لە عێراق سەری ھەڵداوەتەوە و بەھێزتریشە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕۆژانە چەکدارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاوازەکان ھێرش دەکەن و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، داعش لەلایەن پاشماوەکانییەوە زیندوو کراوەتەوە و زۆر شتی شاراوە ھەیە لەبارەی داعش کەس نەیزانیوە.

حسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی ھێزەکانی پارتی ئازادی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "زۆر شتی شاراوە لەبارەی گرووپی تیرۆریستیی داعش ھەیە کەس درکی پێ نەکردووە، دەبینین ئێستا ھەموو ئەو ناوچانەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی تێدا نییە بووەتە شوێنی تەراتێنی چەکدارانی داعش دووبارە داعش لەو ناوچانە سەریان ھەڵداوەتەوە و دەستیان بە جووڵە کردووە.

فەرماندەکەی پێشمەرگە گوتی: "دەستپێکردنەوەی جووڵەی تیرۆریستانی داعش نیشانەیەکی دیارە، ھیچ ھێزێک جگە لە پێشمەرگە ناتوانێت جووڵەکانی تیرۆریستان کپ بکات، دوای ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ چەکدارانی داعش ھیچ جووڵەیەکیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەمابوو، بەڵام دوای رووداوەکانی داگیرکاری ١٦ی ئۆکتۆبەر دیسان داعش گەڕاوەتە ناوچەکە، گرووپی تیرۆریستی داعش کەوتبوو، لێ مخابن دیسان لەسەر پاشماوەکانی دیسان زیندوو بووەتەوە.

حسێن یەزدانپەنا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئێستا داعش بە ھێزەوە گەڕاوەتەوە و ئێمەیش وەک ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر نەھجی خۆمان کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشە بەردەوامین، بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان دەکەین."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار