٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تاڵەبانی: داواکارییەکانی حکوومەتی فیدراڵی نادەستوورین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی حکوومەتی فیدراڵی نادەستوورین و هەولێر دەیەوێت تەواوی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ناوەندی هەواڵی نیشتمانی (ـی عێراقی) روونیکردووەتەوە، هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور ئامادەیە تەواوی پابەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ بکات، بەڵام لە بەرامبەردا دەبێ بەغدا مافەکانی هەرێمی کوردستان بدات.

لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ ماڵپەڕە عێراقییەکە، پرسیاری ئەوە لە قوباد تاڵەبانی کراوە "ئایا هەموو سەرچاوەکانی نەوتی هەرێم بە یەک ئیدارەی سەر بە حکوومەتی فیدراڵی دەبەسترێتەوە، لە وەڵامدا قوباد تاڵەبانی دەڵێ، "ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق سەبارەت بە بەستنەوەی سەرجەم نەوتی هەرێمی کوردستان بە یەک ئیدارەی سەر بە حکوومەتی ئیتیحادی قسەی لەبارەوە کردووە، داواکارییەکی نادەستوورییە".

قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، لایەنە عێراقییەکان مەینەتیی شارەکانی ناوەڕاست و باشوور دەخەنە ئەستۆی هەرێمی کوردستان، کە ئەمەش پێچەوانەی راستییەکانە، هەروەها دەڵێ، ئەگەر کێشەکانی بەسڕە و شارەکانی دیکە بە دەستبەرداربوون لە شایستە داراییەکان چارەسەر دەبێت، ئەوا کوردستان ئامادەیە دەستبەرداریان بێت.

گوتەکانی قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەکاتێکدان دوای چەندین کۆبوونەوە، لەگەڵ لایەنەکان و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەولێر و بەغدا هێشتا رێکنەکەوتوون لەبارەی بودجەی گشتیی 2021ـی عێراق، هەرچەندە هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت دەکاتەوە لەوەی لە چوارچێوەی دەستوور، ئامادەیە بۆ رێککەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار