عه‌لى ڕه‌شید ڕێکارەکانی ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی ھەولێر دەخاتە ڕوو

هه‌ولێر-kdp.info- سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕێكاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگارى نوێى شارى هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، تا نیوه‌ڕۆى ڕۆژى شه‌ممه دوا واده‌ى پێشكه‌شكردنى سیڤى كاندیدان ده‌بێت بۆ پۆستى پارێزگارى هه‌ولێر و دواتر ڕۆژى ده‌نگدان دیارى ده‌كرێت .
له لێدوانێكى تایبه‌تدا، عه‌لى ڕه‌شید، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند: "دواى وه‌فاتى ''د. فرسه‌ت سۆفى''، خوا عه‌فوى بكات، دیاره بۆشاییه‌ك دروست نه‌ببوو له ڕووى ئیدارى و یاساییه‌وه، به‌ڵام وه‌كو عورف وایه دواى چله‌ى ماته‌مینى كه‌سێك هه‌ڵبژێردرێت، دوێنێ له‌لایه‌ن به‌رێز وه‌زیرى ناوخۆوه ئاگادار كراینه‌وه كه‌وا كاك ئومێد خۆشناو، كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه بۆ ئه‌و پۆسته و سیڤیه‌كه‌ى گه‌یشتووەته ده‌ستمان، ئێمه‌ش به‌یانێكمان ده‌ركردووه به‌پێى یاساى ژماره (3)ی ساڵى 2009ى پارێزگاكانى هه‌رێمى هه‌مواركراو، هه‌روه‌ها به‌پێى یاساى ژماره (4)ى ساڵى 2009ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان، هه‌روه‌ها به‌پێى یاساى ژماره (6)ى ساڵى 2020ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئاگادارییه‌كمان بڵاو کردەوە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داوا ده‌كه‌ن ببن به پارێزگار، سیڤى خۆیان و ناسنامه، یان كارتى نشتیمانى له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كى كۆپى له بڕوانامه‌كانیان كه به‌كالۆریۆس بێت، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن بكەن ".
له‌باره‌ى كۆتا ڕۆژى پێشكه‌شكردنى سیڤى و ڕێنماییه‌كانیش سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر گوتى: "تاكو ئه‌مڕۆ دوو سیڤیمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به‌یانى و دووبه‌یانیش ده‌مێنێ تا سەعات 1ى ڕۆژى شه‌ممه كۆتا کات ده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنى سیڤى، ئینجا دواتر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى له‌سه‌ر سیڤییه‌كان داده‌نیشێت و ئه‌وانه‌ى كه‌وا ڕێنماییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه ده‌یخه‌ینه به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وەوە، ئه‌وانەیشی ڕێنماییه‌كان نایانگرێته‌وه ده‌خرێنه لاوه، ئه‌و كه‌سه‌ى سیڤى پێشكه‌ش ده‌كات ده‌بێت به‌پێى یاساى ژماره (3) ده‌رچووى زانكۆ بێت و ته‌مه‌نیشى له 25 ساڵ زیاتر بێت ."
وه‌ك عه‌لى ڕه‌شید گوتیشى: "دواى وردبینى له سیڤییه‌كان ده‌خرێنه به‌رنامه‌ى كۆبوونه‌وەوە كه وا پێشبینى ده‌كه‌م ڕۆژى دووشه‌ممە كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن بۆ ده‌نگدان دابنرێت ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ڕێك بكه‌وین، ئینجا له‌ناو كۆبوونه‌وه پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌رێوه ده‌چێت و، كاندیده‌كان سیڤیى خۆیان ده‌خوێننه‌وه و ده‌خرێته ده‌نگدان و، به ده‌نگ پارێزگارى نوێ یه‌كلای ده‌بێته‌وه و ده‌بێته بڕیار و ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كرێت، له‌وێش ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێت و، پاشان ده‌چێته لاى سه‌رۆكى هه‌رێم و پارێزگارى هه‌ڵبژێردراو سوێندى یاسایى ده‌خوات و ئینجا ده‌بێته پارێزگارى فه‌رمیى شارى هه‌ولێر ."
نه‌شوان به‌رزنجى




