ئه‌مڕۆ 104 ڕووفاتى قوربانیانى جینۆسایدى شنگال له به‌غداوه ده‌گاته گوندى كۆچۆ

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ 104 ڕووفاتى قوربانیانى جینۆسایدى شنگال له به‌غداوه ده‌گاته گوندى كۆچۆ و ڕۆژى شه‌ممه‌ش له ڕێوڕه‌سمێكدا به خاك ده‌سپێردرێن.
بەرەڤان حەمدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له چوارچێوه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى كه تیمى نیشتمانى به‌پێى یاساى پاراستنى گۆڕه به‌کۆمەڵه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه به‌کۆمەڵه‌كانى شنگال و ده‌ورووبه‌رى جێبەجێی کردووە، له دوو قۆناغى جیادا 17 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان هه‌ڵدراوه‌ته‌وه كه به‌شى زۆرى خه‌ڵكى گوندى كۆچۆ بوون، ئێستا 104 ڕووفات له به‌غدا پاش ئه‌وه‌ى پشكنینه‌كانیان ته‌واو بووه، ده‌رچوو کە قوربانیانى گوندى كۆچۆن. ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیى عێراق ڕێوڕه‌سمى به‌رێكردنى ڕووفاته‌كان به‌رێوه ده‌چێت."
حەمدی گوتیشی: "بڕیاره بۆ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له ڕێگاى فرۆكه‌خانەوە ڕووفاته‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ى گه‌یاره و، ڕێوشوێنه‌كان ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژى شه‌ممه له گوندى كۆچۆ له گۆڕستانێك كه تایبه‌ت به‌م ڕووفاتانه ڕێكخراوه له ڕێوڕه‌سمێكدا كه هه‌ردوو حكوومه‌تى عیراقى فیدڕاڵ و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى هه‌ماهه‌نگى، له‌گه‌ڵ یونیتاد كه تایبه‌تن به بوارى تاوانه‌كانى داعش و كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، بیانییه‌كان و كه‌سوكارى قوربانیان به‌شدار بن و ڕووفاته‌كان به خاك ده‌سپێردرێن."
بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر گوتى: "ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامى ده‌بێت، پرۆسه‌یه‌كى درێژخایه‌نه و هه‌ماهه‌نگیمان له چوارچێوه‌ى یاسا له‌گه‌ڵ تیمى نیشتمانیى هه‌یه، له داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولامان بتوانین ئه‌م كه‌یسه له خزمه‌تى كه‌سوكارى قوربانیان به‌كۆتا بێنین و، له ناوه‌نده ده‌ولییه‌كانیش پاڵپشتییه‌كى باشتر بۆ باشتركردنى بژێوى ژیانى قوربانیانى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان و ده‌ورووبه‌رى به‌ده‌ست بێنین كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه تاوانیان لێ کراوە.''
به‌ره‌ڤان حه‌مدى ده‌شڵێت: "هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا تیمێكى ده‌سته‌ى لێكۆلینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كانى دهۆك، له‌گه‌ڵ پزیشكى دادى كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه له گوندى كۆچۆ پشكنین و سامپڵ له‌و كه‌سوكارى قوربانیانه وه‌رده‌گرن كه بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه چ له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، یان له كه‌مپه‌كان و شوێنه‌كانى تر بڕیاره له‌وێ ئاماده بن، تا سوود له سامپڵى ئه‌وانیش وه‌ربگیرێت بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕووفاتانه‌ى تر كه ماون و له به‌غدان."
نەشوان بەرزنجی




