٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاری حوسێن: داوایه‌ك له‌ كوردانی كه‌ركووك ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بەردەوام لەگەڵ کوردانی کەرکووک لەسەر خەتین و لە ھەر شوێنێک بزانین تەعەدا لە کورد دەکرێت رێگری دەکەین، داواش لە کوردانی کەرکووک دەکات بچنە بنکەکانی دەنگدان و ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان و مافیان نەخورێت.

دیاری حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام لەگەڵ کوردانی کەرکووک لەسەر خەتە و لە ھەر شوێنێک بزانین تەعەدا لە کورد دەکرێت، رێگری دەکەین و دوایین جاریش ئیدارەی کەرکووک بەنیاز بوو ٢٥٠خێزانی کورد لەسەر ماڵوحاڵیان دەربکات بە بیانووی ئەوەی موڵکی ئەوان نییە، بەڵام ھەر زوو نوێنەرانی ئێمە لە بەغدا ھاتنە سەر هێڵ و لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەو کێشەیان چارەسەر کرد و رێگەیان نەدا دەستکاری ماڵەکانیان بکەن و ئێستاش ئەو کێشەیە چارەسەر بووە و کۆتایی پێ ھاتووە".

ناوبراو گوتیشی: "داوا لە کوردانی کەرکووک دەکەین، کە بچنە بنکەکانی دەنگدان و ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان و مافیان نەخورێت و کورد نەبێتە کەمینە و دەنگی کەم نەکات، بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین کوردانی کەرکووک ناویان نوێ بکەنەوە و تا ئێستاش باش خەڵک دەچێت و داواش دەکەین و خەڵکی ھان دەدەین زیاتر بچن، چونکە ئومێدمان ھەیە کورد ھەمیشە زۆرینە بێت لە کەرکووک".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار