شاندى دانوستانكارى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى پارتى كۆ بوونه‌وه

به‌غدا -KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، بۆ پێدانى دواین زانیارى و ئاگاداربوون له وه‌رده‌كاریى دانوستانه‌كان شاندى دانوستانكارى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كه‌یان كۆ بوونه‌وه .
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وە، د. ڤیان سه‌برى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، شاندى دانوستانكارى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌كو فراكسیۆنى پارتى كۆ بوونه‌وه، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دواین پێشهات و ئه‌نجام له دانوستاندنه‌كان، شانده‌كه ناوه‌ڕۆكى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى له‌م ماوه‌یه ئه‌نجامیان داوه، هه‌روه‌ها ده‌رئه‌نجامى دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى و لایه‌نه سیاسییه‌كان خسته ڕوو ."
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زیاتر گوتی: "زۆر گرنگه كورد به یه‌كه‌وه پشتگیرى له ئه‌ندامانى خۆمان وه‌كو كورد له لیژنه‌ى دارایى بكه‌ین و، به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ داكۆكیكردن له مافى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پشتگیرى له‌و مادده‌یه ده‌كه‌ین كه له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه گشتیى 2021 ى فیدڕاڵى له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستانەوە به‌و شێوازه‌ى كه له‌لای حكوومه‌تەوە هاتووه ."
ڤیان سه‌برى گوتیشى: "ئاماده‌كارى خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك كردووه و بابه‌تى خۆمان ئاماده كردووه، زۆر گرنگه لایه‌نه كوردستانییه‌كان پێكه‌وه پشتگیریى ئه‌و مادده‌یه‌ى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین، چونكه هه‌رچى داواكارییه‌كى ده‌ستوورى بێت له‌وانه ڕاده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان داهاته‌كه‌ى وه‌كو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ین ."
شاندى دانوستاندنكارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانوستاندن له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى 2021ى عێراق و، ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى دابینكردنى شایسته داراییه‌كان و پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غدان و، ده‌ستیان كردووه به كۆبوونه‌وه و دانوستاندن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى داراییى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق كه خاوه‌ن كورسیی په‌رله‌مانین .
نەشوان بەرزنجی




