گفتوگۆكانى لیژنەی یاسایی بۆ ئامادهكردنی راپۆرت لهسهر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ بهردهوامە

ههولێر-KDP.info- لهدرێژهی كۆبوونهوهكانیدا بەمەبەستی ئامادهكردنی راپۆرتى هاوبهش و كۆتایى سهبارهت به پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆكی لیژنە بەرنامەی كاری كۆبوونهوهكهى خوێندەوە كە بریتی بوو له گفتوگۆكردن لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆى چڕ لەسەر بڕگەو مادەكانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی تایبەت بەپێشنیازەیاساكه كرا بۆ ئەوەی راپۆرتی هاوبهش و كۆتایى لەسەر ئامادە بكرێت و ئاراستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بكرێت بۆ ئهوهى بخرێته بهرنامهی كارى دانیشتنی پەرلەمان.
لیژنەی كاروباری یاسایی چەند كۆبوونەوەیەكی تری لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاو ئەنجامداوە، ئەمەش لەپێناو دەوڵەمەندكردنی زیاترى پێشنیازەیاساكەیه.




