٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەوسەن گەردی: چاکسازی لە لیستی شەھیدان و زیندانییانی سیاسیدا ئاشکرا دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ژمارەیەک لیژنەی چاکسازی بۆ  پێداچوونەوە و پاککردنەوەی لیستی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی پێک ھاتووە و سەرۆکی لیژنەی شەھیدانیش دەڵێت، ئەنجامی چاکسازیی لیستی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی ئاشکرا دەکرێت.

سەوسەن گەردی، سەرۆکی لیژنەی شەھیدانی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەکەمان بەردەوام بەدواداچوون بۆ پرسی چاکسازی لە وەزارەتی شەھیدان دەکات، چونکە ژمارەیەک لیژنە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیژنەی لاوەکیش پێک ھاتوون، پڕۆسەی چاکسازی لە لیستی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی دەستی پێ کردووە، لە ھەموو پارێزگاکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شەھیدانمان کردووە، بەڵام تێبینیی ئەوەمان کردووە کە کارەکانیان وەک پێویست بەڕێوە ناچێت، ھۆکارەکەیشی بۆ کەمیی فەرمانبەر دەگەڕێتەوە، لەگەل ئەوەشدا ھەنگاوی زۆر باشیش نراوە بۆ پاککردنەوەی لیستەکان."

سەرۆکی لیژنەی شەھیدان گوتیشی: "لیژنەیەکی نوێ بۆ چاکسازی لە لیستی زیندانییانی سیاسی پێک ھاتووە، سەرەتا لەو لیستەوە دەست پێ دەکەن، ئەوانەی سەرۆکی حکوومەت بڕیاری خەرجکردنی مینحەژەیانی دەرکردووە، چونکە ئەگەر ئەوان پاک بکرێنەوە، یەکسەر مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت."

سەوسەن گەردی ڕوونی کردەوە؛ "بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە چاکسازی، ڕاپۆرتێک ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین کە پەلە بکرێت لە پێداچوونەوە و پاککردنەوەی لیستی شەھیدان و زیندانییانی سیاسی، چونکە خەڵکێکی زۆر چاوەڕێ دەکەن و لە کۆتاییدا ئەنجامی چاکسازییەکە ئاشکرا دەکرێت."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار