مه‌سروور بارزانی له ساڵیادی كاره‌ساتی یه‌كی شوباتدا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه

ھەولێر-KDP.info- له 17ـه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی یه‌كی شوباتدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و وێڕای دانه‌واندنی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان، ته‌ئكیدی له بره‌ودان به به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كڕیزی كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/2/2021، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا په‌یامێكی به بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی یه‌كی شوبات بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ یادی شه‌هیدانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی 1ـی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی ئه‌م شه‌هیدانه داده‌نوێنین".
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له بره‌ودان به به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كڕیزی كرده‌وه.




