٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١\٢\٢٠٢١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز سالار عەبدولستار محەمەد وەزیری دادی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا دۆخی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق و کاری وەزارەتی دادوەری و دامەزراوەکانی ئەو بوارە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگی و پێویستیی پاراستنی سەروەریی یاسا و سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان کرایەوە.

پێویستیی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندارەکانی هەردوو وەزارەتی داد لە عێراق و هەرێمی کوردستان و میکانیزمی ئەو هاوکارییە و چۆنیەتیی هەماهەنگیی نێوانیان، کێشە یاسایییەکان بەتایبەتی دەربارەی موڵکداری و خاوەنداریەتی لە ناوچەکانی مادەی ١٤٠ی دەستوور و سوودوەرگرتنی وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان لە خول و ڕاهێنانەکانی وەزارەتی دادی عێراق، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار