٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ بە فەرمی یادی کارەساتی یەکی شوبات ناکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەوەی بەریەککەوتن دروست نەبێت بە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، ئەمساڵ یادی کارەساتی یەکی شوبات بە فەرمی ناکرێتەوە.

بەرەڤان حەمدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ لە یەکی شوباتدا مەراسیمێک ساز دەکرێت، بەڵام فەرمی نابێت و رێز لە کەسوکاری شەھیدان دەگیرێت  و رێگەش نادرێت بەریەککەوتن ھەبێت، هەروەها تاجەگوڵینەش بە ناوی سەرۆکی حکوومەتەوە دادەنرێت، بۆیە مەراسیمی فەرمی نابێت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت.

حەمدی گوتیشی، یادەکە دەکرێتەوە و تەنھا فەرمی نابێت بە ھۆی بارودۆخی تەندروستی و، کەسوکاری شەھیدانیش ئازادن لەوەی ئامادەی مەراسیمەکە بن یاخود نا، کە بڕیارە یادکردنەوەکە پێشنیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.

لە یەکی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤، دوو کەسی خۆکوژ لە رێوڕەسمی جەژنی قوربان لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی ٣ی یەکێتی، خۆیان تەقاندەوە و بەو ھۆیەوە ١٠٣ کەس شەھید بوون و ٢٤٦ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ئەمڕۆ ١٧ساڵ بەسەر ئەو تەقینەوەیەدا تێپەڕ دەبێت و ساڵانە یادی ئەو کارەساتە دەکرێتەوە، بەڵام ئەمساڵ بە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە بە فەرمی ناکرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار