نێچیرڤان بارزانی: با یادی شەهیدانی 1ی شووبات بکەینە هەوێنی یەکڕیزی

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی تەقینەوەکانی 1ی شووباتی ساڵی 2004 دا دەڵێت، بە شکۆوە یادی شه‌هیدان دەکەینەوە، با یادی شەهیدانی سەرکردە، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 01-02-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت "له یادی شه‌هیدانی 1ی شووباتدا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکیان داده‌نوێنین. به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه. با یادی شه‌هیدانی سه‌رکرده، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو، پێکه‌وه شه‌هید بوون، بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان."
لە 1ی شووباتی ساڵی 2004دا کە ئەمڕۆ 17 ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێدەپەڕێت، دوو خۆکوژ رێوڕەسمی جەژنیان لە لقی دووی پارتی و مەڵبەندی 3ی یەکێتی کردە ئامانجی دوو تەقینەوەی خوێناوی، 103 کەس شەهیدبوون و 246 کەسی دیکەش برینداربوون. خۆکوژەکان خۆیان خزاندبووە ریزی ئەو خەڵکانەی، کە بۆ جەژنە پیرۆزە روویاندەکردە بارەگاکانی ئەم دوو پارتە.




