"ڕێگای حاجی ئۆمەران زۆر بە باشی نۆژەنکراوەتەوە و دەشکرێتە دووساید"
__2021_01_31_h17m0s4__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ڕێگای چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران بە شێوەیەکی زۆر باش نۆژەن کراوەتەوە و بڕیارە دوای ئەو قۆناغە بکرێتە دووسایدیش، بۆ ئەو مەبەستە پڕۆژەش ئامادەیە.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەھۆی تێکچوونی ڕێگای حاجی ئۆمەران کە ڕێگایەکی زۆر گرنگ و ستراتیژییە لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی زۆر باش دەست بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە کرا نەک تەنھا پینەکردنی ڕێگاکە و، ئێستا ڕێگاکە بە شێوەیەکی باش نۆژەن کراوەتەوە و کارەکانیشی تەواو بووە."
گوتی: "دوای نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە ئێستا ھاتوچۆی پێدا دەکرێت و ڕێگاکە زۆر بە باشی چاک بووەتەوە."
ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی: "بڕیارە دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەکە ڕێگای چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران بکرێتە دووساید و ئێستا ئەو پڕۆژەیە لە بەردەستدایە و لە بەرنامەماندایە کە بکرێتە دووساید و چاوەڕێین پارەی بۆ خەرج بکرێت و ڕێگاکە بکرێتە دووساید، چونکە لەو ڕێگەیەوە دەتوانین خزمەتێکی باشی ناوچەکە بکەین، لەبەر ئەوەی ئەو ڕێگایە پێویستی بەوە ھەیە کە بکرێتە دووساید."
بڵند ئیبراھیم




