٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى نۆروێژ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- KDP. info- نێچیرڤان بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو تۆن ئالێرس باڵیۆزى نۆروێژ له‌ عێراق، جه‌ختى له‌ پێویستیى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌رده‌وامیى هاوكاریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه‌ و سوپاسى یارمه‌تیى مرۆیى و هاوكارییه‌كانى نۆروێژى بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كرد، باڵیۆزى نۆروێژیش پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى به‌ به‌رده‌وامیى یارمه‌تیدانى مرۆیى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ بۆ تێكشكاندنى یه‌كجاره‌كیى داعش، عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێویستییان به‌ پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2021/1/31‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فیدرالى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ناوچه‌كانى مادده‌ى سه‌د و چلى ده‌ستوور، پرسى بودجه‌ى گشتیى عێراق و پشكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانى ئه‌م دواییه‌‌ له‌ عێراق، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هۆكاره‌كانى، پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ كران.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و گرنگیى جێبه‌جێكردنى سیستمى فیدراڵى كرده‌وه كه‌ زامنى ئارامى و سه‌قامگیرى و پێكه‌وه‌ژیانى پێكهاته‌كانى عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆڵى یارمه‌تیده‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا.

هەواڵی پەیوەندیدار