٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کرمانج عەبدوڵڵا: ھاتنی حەشد بۆ سەرگەڕان جێی گومانە

سەرچاوە: KDP.info

حەشدی شەعبی ھێزەکانی بەرەو ئاراستەی ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز جووڵە پێ کردووە و بەرپرسێکی پارتییش لە مەخموور ھەبوونی ئەو ھێزانە لە دەڤەرەکە بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە و دەڵێت، بەردەوام ھێزی سەربازی و حەشد لەو سنوورە جووڵە دەکات.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچۆغ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جووڵەیەکی سەربازی لە ناوچەی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان ھەیە، کێشە و ئاڵۆزییەکانی دەڤەری سەرگەڕان ھەروەک خۆی ماوە و چارەسەر نەکراوە، بەتایبەتی زانیاریمان بۆ ھاتووە ھێزێکی حەشدی شەعبی گەیشتووەتە ناوچەکە."

بەرپرسەکەی پارتی گوتی: "بەردەوام ھێزەکانی حەشد و سوپای عێراق دێنە ناوچەکە، بێگومان ھەر ھاتنی ئەو ھێزانە بۆ سنووری سەرگەڕان ناسرووشتییە و کاریگەریی لەسەر دانیشتووانی کوردی ئەو سنوورە دەبێت."

کرمانج عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: "ئەگەر بۆیان بچێتە سەر حەشد و ھێزە عێراقییەکان ھەموو گوندەکانی سنوورەکە تەعریب دەکەن، ھەر دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناوچەکە لەژێر مەترسیدایە و بەردەوام ئاڵۆزی بە خۆیەوە دەبینێت."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار