لێكۆڵەرێكی ڕووسی بۆ KDP: سەرۆك بارزانی وەك پاڵەوانێكی نەتەوەیی دەبینرێت

مۆسكۆ-KDP.info- لێكۆڵەرێكی دیاری ڕووسیا دەڵێ، سەرۆك بارزانی قارەمانێكی دیاری نەتەوەیی كوردانە، تەنیا ئەو كار بۆ یەكێتیی كورد و كوردستان و گەرەنتیكردنی مافی كورد لە بەغدا دەكات.
دەنیس كۆركادینۆڤ، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كوردان دەرفەتی باشیان لە بەردەمدا ماوە بۆ داواكردنی مافەكانیان، كە بێگومان ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەم دەرفەتەدا گەورەیە و لەم كارەشدا وەك قارەمانێكی نەتەوەی دەبینرێ و دەبێتە نموونەیەك بۆ نەوەكانی داهاتووی كورد، بۆ ئەوەی داوای مافەكانیان بكەن.
كۆركادینۆڤ ئاماژەشی دا، سەرۆك بارزانی كاری گەورەی كردووە بۆ یەكێتیی كوردان، بۆ ئەوەی كورد هەموو یەكگرتوو و یەكدەنگ بن و پارێزراو بن.
لە بارەی ڕۆڵی پێشمەرگە لە تێكشكاندنی دوژمنانی مرۆیی، دەنیس دەڵێ، پێشمەرگە هێزكی نیزامیی هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەكانی عێراقدا و، ڕۆڵیكی گەورەیان گێڕاوە لە تێكشكانی داعشدا، كە پێشمەرگە هێزێكی رێكخراو و ئەمنییە بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و زۆر چالاكیی دژی تیرۆر هەبووە.
ناوبراو روونیشی كردەوە، پێشمەرگە بەرگری لە مرۆڤایەتی كرد و توانی هێزەكانی دژی مرۆڤایەتی تێك بشكێنیت و نەیانهێشت مرۆڤایەتی لە ناوچەكە بشكێت، نەك وەك هێزەكانی تر، كە دەیانەویست بۆ چەند بڕەپارەیەك شەڕ بكەن، بۆیە پێشمەرگە رۆڵی دیار و جێگای رێزە.
كــاروان بــاعەدری




