ئه‌مڕۆ شاندى دانوستانكارى حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ڕایده‌گه‌یەنێت، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندی دانوستانكارى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكى دیكه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه و، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆده‌بنه‌وه.
فارس عیسا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، شاندى دانوستانكارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى كاك قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، جارێكى تر ده‌گاته‌وه به‌غدا بۆ به‌رده‌وامیدان به‌م دانوستانانه‌ى كه پێشتر كراون له‌گه‌ڵ به‌غدا و، به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ كۆتاییهێنان به چه‌سپاندنى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌نێو بودجه‌ى گشتیی 2021ى فیدڕاڵ‌دا".
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتیشی: "دواى گه‌یشتنى شانده‌كه، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆده‌بنه‌وه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش زۆر گرنگه، پێموایه ده‌بێته یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه‌یه".
فارس عیسا، زیاتر گوتى: "شانده‌كه له به‌غدا ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو پڕۆژه‌یاساى بودجه دێته په‌سه‌ندكردن له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ده‌شڵێت: "وه‌كو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه‌م، نه‌رمیمان نواندووه و جه‌ختمان كرووەته‌وه سه‌ر خاڵه مه‌بده‌ئیه ده‌ستوورییه‌كان، دووه‌میش، پشتگیریمان كردووه له‌و ده‌قه‌ى نێو پڕۆژه‌یاساى بودجه به‌و شێوازەى له حكوومه‌ت هاتووه بۆ په‌رله‌مان پێمان گوتوون پابەندین چ به ڕاده‌ستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، یاخود داهاتى نه‌وته‌كه، ئه‌مڕۆش بریارى فه‌رمیى لایه‌نه سیاسییه‌كان به رێگاى لیژنه‌ى دارایى پێمان ده‌گات و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت".
له‌باره‌ى ئومێدى رێككه‌وتنیش، فارس عیسا گوتى: "ده‌بێت رێككه‌وتن بكرێت، پێمان وایه ئه‌گه‌ر سیناریۆى په‌سه‌ندكردنى یاساى كورتهێنانى بودجه له 12-11-2020 دووباره ببێته‌وه، حاڵه‌تێكى زۆر خراپه و ئه‌و كات یاساكه ئه‌گه‌ر بۆ سێ مانگ بێت، بودجەکە بۆ ساڵێكه، له‌وانەیه ئاسان نه‌بێت ئه‌وان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه بۆ ساڵێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وابكه‌ن سه‌ره‌تایه‌كى زۆر خراپ ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق، ده‌بینین دۆخه‌كه باشتره و زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین بگه‌ینه رێككه‌وتن".
نەشوان بەرزنجی




