٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسرور بارزانی: عیزەت سلێمان بەگ هەموو تەمەنی خۆی بەخشییە شۆڕشەکانی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سەرەخۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو، عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی كرد، رایگه‌یاند: كۆچكردوو ڕۆڵێکی دیارو گرنگیی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە و خەباتگێڕی ناسراوی کوردستان (عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی)م بیست، کە ڕۆڵێکی دیارو گرنگیی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و هەموو تەمەنی خۆی بەخشییە شۆڕشەکانی کوردستان . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکارو ھەڤاڵانی ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار