" 3645 کارگه له هه‌رێم له کاردان"

ھەولێر-KDP.info- به مه‌به‌ستى بره‌ودان به به‌رهه‌مى ناوخۆیی و خستنه‌وه کارى کارگه وه‌ستاوه‌کان له هه‌رێمى کوردستان و وه‌ک به‌شێک له کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م بۆ زیاتر بووژانه‌وه‌ى که‌رتى ئابوورى له هه‌رێمدا, وه‌زاره‌تى بازرگانیی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌رقاڵى ئاماده‌کرنى پلانێکه بۆ ئه‌وه‌ى چیتر کارگه و کۆمپانیا ناوخۆییه‌کان په‌نا نه‌به‌نه بەر وڵاتانى ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستى هاورده‌کرنى که‌ره‌سته‌ى خاو و ته‌واوى پێداویستییه‌کانیان له ناوخۆ پڕ بکه‌نه‌وه. وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش ده‌ڵێت: "ئێستا 3645 هه‌زار کارگه له هه‌رێمى کوردستان هه‌ن و ٨٠%یان پشت به به‌رهه‌مى هاورده ده‌به‌ستن که له ڕووى کواڵێتى و جۆره‌وه به‌راورد به ناوخۆ له ئاستێکى باش‌دا نین."
فه‌تحى محەمه‌د, وته‌بێژى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "یه‌کێک له کاره سه‌ره‌کییه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌یه، کارگه‌کان زیندوو بکه‌ینه‌وه و به‌رهه‌مى ناوخۆیى له‌جیاتى به‌رهه‌مى ده‌ره‌وه به‌کار بێنین، چونکه له ڕووى کواڵێتى و ته‌ندروستى و نرخیشه‌وه باشتره، بۆیه گرنگه تاکى خۆمان له‌وه هۆشیار بکه‌ینه‌وه که کاڵاى ده‌ره‌وه زۆربه‌ى خراپه و بێکه‌ڵکه و هه‌م نرخه‌که‌یشى گران ده‌وه‌ستێت، به‌تایبه‌ت ئێستا که به‌هاى دینارى عێراقى دابه‌زیوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌ره‌ستانه له ناوخۆ بووایه، هیچ گۆڕانکارییه‌ک ڕووى نه‌ده‌دا, که ئه‌وه‌یش کێشه‌ى گه‌وره‌ى ئێمه‌یه که به‌رهه‌مى ناوخۆیى ساخ نابێته‌وه".
گوتیشى: "ئه‌گه‌ر کارگه‌کان به‌رهه‌مى ناوخۆیى به‌کار بێنن، هه‌لى کار زیاد ده‌بێت و هه‌ژارى که‌م ده‌بێته‌وه و به‌رهه‌مى ناوخۆییش ساخ ده‌بێته‌وه، هه‌موو که‌رته‌کان و هه‌موو خه‌ڵکیش له‌و کارگانه سوودمه‌ند ده‌بن، بۆیه پلانمان وایه له‌جیاتى که‌لوپه‌لى ده‌ره‌وه، گرنگى به به‌رهه‌مى ناوخۆیى بده‌ین و کارگه‌کان به‌رهه‌مى ناوخۆیى به‌کار بێنن, بۆ ئه‌وه‌ش ئاسانکاریى ته‌واو له‌لایه‌ن وه‌زه‌راتى بازرگانى و حکوومه‌تى هه‌رێمێش بۆ کارگه‌کان کراوه, بۆیه ده‌بینین ئێستا ژماره‌ى کارگه‌کان له ته‌واوى کوردستان به‌راورد به ڕابردوو زیادیان کردووه, به شێوه‌یه‌ک ئێستا 3645 کارگه له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا لە کاردان".
وته‌بێژى بازرگانیى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "هه‌ر به مه‌به‌ستى گرنگیدان به به‌رهه‌مى ناوخۆیى، به‌تایبه‌ت پیشه‌سازى له ناوخۆى کوردستان له ئاینده‌یه‌کى نزیک شاندێکى باڵاى وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات و ته‌واوى ئه‌و ڕێکارانه گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌کرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی به بابەتى هاورده و هه‌نارده‌وه هه‌یە له نێوان هه‌ردوولا, هه‌روه‌ها جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیارانه‌ى که له‌لایه‌ن بازرگانیى هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌چێت و په‌سه‌ندکرنى له‌لایه‌ن حکوومه‌تى عێراقه‌وه, بۆیه به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌ى دانراوه، ئابووریی هه‌رێم له سه‌رجه‌م که‌رته‌کان بووژانه‌وه‌ى گه‌وره به خۆوه ده‌بینێت".
ئەرسەلان ئەحمەد




