لە سلێمانی تەقە لە بارەگایەكی پارتی كرا

سلێمانی-KDP.info- ته‌قه له ناوچه‌ی یه‌كی سلێمانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەکرێت و زیانی ماددی لێ دەکەوێتەوە.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه له باره‌گای ناوچه‌ی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌كه‌ن.
بە گوتەی شێخ سەڵاح بەرپرسی ناوچەکە، رووداوه‌كه له كاتژمێر شەشی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه، کە سێ کەس لە نێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا لاندگرۆزه‌رەوە تەقەیان لە بارەگای ناوچەکەیان کردووە، لە ئەنجامیشدا زیانی ماددی به‌ر باره‌گاكه كه‌وتووه و ھیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
شێخ سەڵاح، دەشڵێت: "تائێستا ھیچ لایەنێكی ئەمنی ئیدارەی سلێمانی لەبارەی رووداوەكە پەیوەندییان پێوە نەكردووین".
خێڵان بەختیار





