سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى یۆنان كرد

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/1/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی گشتیی یۆنان لە هەولێر ئاماده‌ى بوو، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له هه‌ولێر، سوپاسى به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى یۆنانى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یۆنان به مایه‌ى پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز باڵیۆزى یۆنان سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پشتگیرى و هاوكارییان له كار و چالاكییه‌كانى كونسوڵخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر و هیوایان خواست له داهاتوویه‌كى نزیكدا ته‌واوى ئه‌و چالاكییانه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى و كۆرۆنا و په‌تاى كۆڤید_19ه‌وه كه‌متر ببوونه‌وه، وه‌ك جاران كارا بكه‌نه‌وه و هه‌نگاوى باشتر له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بنێن.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و كاره تیرۆرستییه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.




