٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یۆنان لە عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا .
باڵیۆزی یۆنان ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ  پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار