پەرلەمانی کوردستان میوانداریى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- جێگرى سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و وزه و پیشه‌سازى لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یەنێت، لیژنه‌كه‌یان لە سەرەتای مانگی داهاتوودا میوانداریى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەکات و له په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بنه‌وه و له‌باره‌ى ڕاپۆرتى دیلۆیت و ژماره‌یه‌ك پرسى تری په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان، گفتوگۆ دەکەن.
گولیزار ڕه‌شید سندى، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له دواكۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌مان كه له‌باره‌ى دواڕاپۆرتى دیلۆیت و غازى سرووشتى بوو، ئه‌ندامانى لیژنه تێبینییان له‌سه‌ر دواڕاپۆرتى كۆمپانیاى دیلۆیت هەبوو، بۆیه گوتیان پێمان باشه میوانداریى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان بكه‌ین هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌ى دوو ساڵ بوو وه‌زاره‌ت وه‌زیرى نه‌بوو، هه‌م تێبینییه‌كانیشمان ئاڕاسته‌ى جه‌نابى وه‌زیر بكه‌ین".
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "نووسراوى فه‌رمیمان له په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ى وه‌زیر كردووه، کە رۆژى 10ى مانگى 2 كه ده‌كاته رۆژى چوارشه‌ممه، وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان له لیژنه‌كه‌مان ئاماده بێت".
دكتۆر كه‌مال ئه‌ترووشى، رۆژى 6ی مانگى 1ى ئه‌مساڵ، وه‌كو وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى پێ درا و سوێندى یاسایى خوارد.
نەشوان بەرزنجی




