٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ كۆنفڕانسێك بۆ ئاشنابوون بە ڤاكسینی كۆرۆنا ساز دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر گوتی، ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر كۆنفڕانسێكی دووڕۆژە لەبارەی گرنگیدان بە كەرتی تەندروستی و ئاشنابوون بە چۆنیەتیی بەكارھێنان و دابەشكردن و ھاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا و كاتی گەیشتنی ساز دەكرێت، كە تێیدا وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر ئامادە دەبن.

بژار مووسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات چواری ئێوارە، بە ھەماھەنگیی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كۆنفڕانسی زانستیی ستراتیژی ڤاكسینی نوێی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان و ئاستی عێراق ساز دەكرێت، كە كۆنفڕانسەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

مووسا گوتیشی، مەبەست لەو كۆنفڕانسە، چۆنیەتیی ھاوردەكردنی ڤاكسینەكە و دابەشكردن و بەكارھێنان و گرنگیدان بە كەرتی تەندروستی و چۆنیەتی پێشخستنی، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "دەمانەوێت ئاشنایی تەواو ھەبێت لەبارەی ڤاكسینەكە بە ھەموو شێوازێك و، چاوەڕێ دەكرێت ھەر ئەمڕۆ دەربكەوێت كە ئەو ڤاكسینە كەی دەگاتە ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی دەست بە بەكارھێنانی بكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار