٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی مامۆستایان: ھەوڵ دەدرێت پێش وادەی دیاریکراو پرۆسەی خوێندن دەست پێبکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بە ھۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان باشتر بووە و کۆرۆنا کەم بووەتەوە، ھەوڵ دەدرێت پێش مانگی 3 پرۆسەی خوێندن دەست پێبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆ دەبێتەوە و بڕیاری لێ دەدرێت.

ئەحمەد گەرمیانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پێشتر بڕیار درابوو کە لە 1ی 3 پرۆسەی خوێندن لە قۆناغەکانی یەکی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی دەست پێبکاتەوە بە ھۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە، بەڵام ئێستا دۆخەکە باش بووە و کۆرۆنا کەم بووەتەوە، بۆیە کاتەکە زۆر گونجاوە پرۆسەی خوێندن دەست پێبکاتەوە، بۆ ئەوەی بتواندرێت مەنھەج تەواو بکرێت.

گەرمیانی گوتیشی: "بڕیارە 2/2 لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە و بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن بدات و ھیوادارین زووتر لەو وادەیە کۆ ببێتەوە، بۆ ئەوەی زووتر پرۆسەی خوێندن دەست پێبکات، چونکە مامۆستا و قوتابیان پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەن کە کاتەکە زۆر گونجاوە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، وەزارەتی پەروەردە ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن دەست پێبکاتەوە و ھەرکاتێک دیاری بکرێت، وەزارەتی پەروەردە ئامادەیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆسەی خوێندن دەست پێبکاتەوە.

دەشڵێ، لە ئێستادا خوێندن لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەستی پێکردووەتەوە و ھیچ کێشەیەک رووی نەداوە، بۆیە ئەمە نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی لە قۆناغەکانی دیکەش خوێندن دەست پێبکاتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار