٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت چەند پڕۆژەیەک لە پەرستگای لالش جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای شێخان رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، مەسروور بارزانی، چەند پڕۆژەیەک لە پەرستگای لالش جێبەجێ دەکرێن.

خالید نەرمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتسایدی پەرستگای لالش و هەروەها کارگەیەک بۆ دەرهێنانی زەیتی زەیتوون لە ناوەندی پەرستگای لالشدا دروست دەکرێن.

نەرمۆ ئاماژەیشی دا، تێچووی هەردوو پڕۆژەکە دەگاتە نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دینار و بەم زووانەش دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە.

دوێنێ لە قەزای شێخان، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، چەندین پڕۆژەی کردنەوە و هەروەها چەند پڕۆژەیەکیشی بەسەر کردنەوە.

 

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار