لە شێخان ژمارەیەک پڕۆژە کرانەوە

شێخان-KDP.info- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک ژمارەیەک پڕۆژە کرانەوە و، پارێزگاری دهۆک دەڵێت، ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەش لە قەزای شێخان جێبەجێ دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، سەردانی قەزای شێخانی کرد و ژمارەیەک پڕۆژەی کردەوە؛ لەوانە ئۆڤەرپاسی باعەدرێ و چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری کە بە گوژمەی حەوت ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ کراون.
پارێزگاری دهۆک پڕۆژەی دروستکردنی بازاڕی هاوچەرخ و نەخۆشخانەی پەنجا تەختیی شێخانی بەسەر کردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای شێخان جێبەجێ دەکرێن بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە.
قائید میرۆ




