لیژنەی پێشمەرگە پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان تاووتوێ دەکات

هەولێر-KDP.info- بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارى لیژنەكه کۆبووەوە.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌كه بڵاوی كرده‌وه: كه له سه‌ره‌تای کۆبوونەوەكه سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەی پێویستیی بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ھەر لەو کۆبوونەوەیه‌دا باس لە وەرزی نوێی یاسادانان کراو به پێویست زانرا بابەتە گرنگەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە کاروباری پێشمەرگە بخرێنە پێشەوەی بەرنامەی کاری وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان.
راشیدهگهیهنن، تەوەرێکی دیكه‌ی گرنگی کۆبوونەوەكه گفتوگۆکردن بوو لەسەر پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە دێرینەکان، که‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لیژنەكه بەسەرپەرشتیی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکان کۆببووەوه.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا لیژنەكه بریاریدا پەیوەست بەم پرسانە بەدواداچوونی زیاتر بکرێت بۆئەوەی ھەرچی زووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەئامانجەکانیان بگەن.




