حکوومەت دوو پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری کارەبا له سلێمانى جێبه‌جێ ده‌کات

سلێمانی-KDP.info- ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاری دا، به بڕى زیاتر له (44) ملیار دینار دوو پڕۆژه‌ى ستراتیژیى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌با له سلێمانى جێبه‌جێ بکرێن, وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانیش ده‌ڵێت, پرۆژه‌که ڕۆڵى گه‌وره‌ى ده‌بێت بۆ به‌رزکرتنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌با بۆ ناوچه‌کانى سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و پێنجوێن و که‌مکردنه‌وه‌ى بارزۆریى سه‌ر تۆڕه‌کانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌با.
سیروان محەمەد, وته‌بێژه کاره‌باى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى گرنگیپێدان و جێبه‌جێکردنى پرۆژه ستراتیژییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى، ٢١ى ئه‌م مانگه سه‌رۆکایه‌تیى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیى نیشان داوه له‌سه‌ر خه‌رجکردنى بڕى ٤٤ ملیار و ٥٣٤ ملیۆن و ٣٧٧ هه‌زار دینار، له داهاتى گشتیى کاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ى ستراتیژیى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌با له سنوورى پارێزگاى سلێمانى, جێبه‌جێکردنى هه‌ردو پرۆژه‌که سودێکى زۆرى ده‌بێت له‌باره‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى بارزۆریى سه‌ر تۆڕه‌کانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنووره‌که."
گوتیشى: "پرۆژه‌کان بریتین له هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌باى ته‌وژم به‌رزى (132 که‌ى ڤى) تانجه‌رۆ- سه‌یدسادق (55) کیلۆمه‌تره و سوودێکى زۆرى بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌با بۆ ناوچه‌کانى سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و پێنجوێن و که‌مکردنه‌وه‌ى بارزۆریى سه‌ر تۆڕه‌کانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌با, له‌گه‌ڵ هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌باى ١٣٢KVA DC بازیان - ڕانیه که درێژییه‌که‌ى ١٠٥ کیلۆمه‌تره و به هه‌مان شێوه سوودێکى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى توناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌ر و بیتوێن".
ئه‌وه‌یشى خسته ڕوو: "پڕۆژه‌ى دووه‌میش بریتییه له هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌باى (132 که‌ى ڤى) بازیان - ڕانیه که درێژییه‌که‌ى (105) کیلۆمه‌تره و سوودێکى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى توناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌ر و بیتوێن و که‌مکردنه‌وه‌ى بارزۆریی سه‌ر تۆڕه‌کانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنووره‌که".
حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه بۆ باشترکردنى ڕه‌وشى کاره‌با له کوردستان له هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وامه بۆ زیادکردنى کاتژمێره‌کانى کاره‌با به هاووڵاتییان و له ماوه‌ى ڕابردووش‌دا چه‌ندین وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با کراونه‌ته‌وه و هه‌ندێکى دیکه‌شیان ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێکردندان.
ئەرسەلان ئەحمەد




