کارکردن له پرۆژه‌ى پردى بنگرد- ڕانیە به‌رده‌وامه و (20٪)ی کاره‌کانى ته‌واو کراون
__2021_01_25_h16m26s56__ER.jpg)
ڕاپەڕین-KDP.info- پڕۆژه‌ى دروستکردنى پردى نوێى ده‌ربه‌ندى ڕانیه, یه‌کێک له پرۆژه ستراتیژییه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێمه و ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه کارکردن له پرۆژه‌که ده‌ستى پێ کردووه, پرۆژه‌که به دوو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌کرێت و قۆناغى یه‌که‌مى (20٪)ى کاره‌کانى ته‌واو بووه, بریکارى وه‌زاره‌تى ئاوادانکردنه‌وەی حکوومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ته‌وابوونى پرده‌که گرفتى هاتوچۆى 45 گوند به ته‌واوى له سنووره‌که چاره‌سه‌ر ده‌کات, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆ ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین به پارێزگاى سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا, بریکارى وه‌زاره‌تى ئاواده‌نکردنه‌وه‌ى حکوومه‌ته‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "پرۆژه‌ى ده‌ربه‌ندى ڕانیە- بنگرد, که ئه‌مساڵ به بڕیارى به‌رێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت و به تێچووى 11 ملیار دینار که‌وتووەته بوارى جێبه‌جێکرنه‌وه, پرده‌که به درێژیى (400م) و پانىی (15م) دروست ده‌کرێت, کارکردن بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌که به باشى به‌ڕێوه ده‌چێت, به شێوه‌یه‌ک کە ئێستا (20٪)ى کاره‌کانی ته‌واو کراون, به ته‌واوبوونیشى خزمه‌تێکى به‌رچاوى هاووڵاتییانى سنووره‌که ده‌کات، به‌تایبه‌ت به‌رى مه‌رگه به ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین له‌وێشه‌وه بۆ قه‌زاى دووکان - سلێمانى, جگه له چاره‌سه‌رکردنى گرفتى هاتوچۆ، ته‌واوبونى پرده‌که ده‌بێته خێراکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و گه‌شتیاریش له ناوچه‌که‌دا."
بریکارى وه‌زاره‌تى ئاواده‌نکردنه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "پرۆژه‌که له‌لایه‌ن بۆردێکى ته‌کنیکى له وه‌زاره‌تى ئاوادانکرنه‌وه (بۆردێکى باڵا) چاودێرى ده‌کرێت, تا ئێستا گرفتێکى ئه‌وتۆ نه‌هاتووەته پێش که ببێه هۆى ڕاوه‌ستان، یاخود ڕاگرتنى پردى بنگرد_ ڕانیە, وه‌زاره‌ت بۆ خۆى قۆناغ به قۆناغ به‌رده‌وام ده‌بێت له چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى کاره‌کانى کۆمپانیاى جێبه‌جێکار, بێگومان هه‌ر گرفتێکیش هه‌بێت وه‌زاره‌تى لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه."
گوتیشى: "جگه له‌م پرۆژه‌یه کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى دیکه‌ش که له کاتى هاتنى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت بۆ سنووره‌که بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه له‌وانه ڕێگاى چوارقوڕنه-ڕانیه, که ئێستا کارکردن له پرۆژه‌که به‌دره‌وامه و له سه‌دا ٨٥ی کاره‌کانی له قۆناغى یه‌که‌مدا ته‌واو کراون و قۆناغى دووه‌میشى بودجه‌ى بۆ ته‌رخان کراوه و له داهاتوویه‌کى نزیکدا ده‌ست به جێبه‌جێکردنى ده‌کرێت."
هه‌ر سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى کاره‌کانى پرۆژه‌که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى جێه‌به‌جێکاره‌وه دره‌نگانێکى شه‌وى ڕابردوو، دانا عه‌بدوکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن پڕۆژه‌ى دروستکردنى پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه-بنگردى به‌سه‌ر کرده‌وه و له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیشدا ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌که له ئاستێکى باش‌دا جێبەجێ دەکرێت و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ر له واده‌ى دیاریکراوى خۆى ته‌واو بێت."
ڕۆژى 12- 10 -2020، له ڕێوره‌سمێکدا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن به‌ردى بناغه‌ى پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه دانرا.
ئەرسەلان ئەحمەد




