٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"رێگای زاخۆ - ئیبراھیم خەلیل لە تەواوبووندایە.. كۆمەڵێك پڕۆژەی نوێ ئەنجام دەدرێن"

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری رێگاوبانی دهۆك رایدەگەیەنێت، دروستكردنی رێگای زاخۆ بۆ ئیبراھیم خەلیل، لە قۆناغی كۆتاییدایە و تەنھا ھەندێك وردەكاریی ماوە، جگە لەوەش پلانی كۆمەڵێك پڕۆژە دانراوە، بۆ ئەوەی لە سنووری پارێزگای دھۆك ئەنجام بدرێن.

 

خەدیجە محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، كاركردن لە رێگای زاخۆ بۆ ئیبراھیم خەلیل، بەردەوامە و لە قۆناغی كۆتاییدایە، كە ٨كم دەبێت و تەنھا ھەندێك وردەكاریی ماوە، ئەویش تەواو دەبێت و رێگاكە دەكرێتەوە.

 

بەڕێوەبەری رێگاوبانی دهۆك گوتیشی: "پلانمان ھەیە كە كۆمەڵێك پڕۆژەی نوێ لە سنووری دھۆك ئەنجام بدەین، ئەوانیش بریتین لەو رێگایەی بۆ مەتین دەڕوات و رێگای دھۆك بۆ ھەولێر، كە ئەوانە تەواو بكەین، دواتر رێگای ئامێدی بكەینە دووساید و تونێلی مەتین دروست بكرێت و دوو ئۆڤەرپاسیش لەسێمێل دروست دەكەین، بۆیە ئەو پڕۆژانە ئامادەن و چاوەڕێ دەكەین پارە خەرج بكرێت و دەست بە جێبەجێكردنیان بكەین".

 

دەشڵێ: "لەسەر بودجەی خۆمان، بەردەوام ھەندێك كار دەكەین و نەوەستاوین و درێژە بە كارەكانمان دەدەین".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار