کۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە دژى یاسایه‌کى حکوومەتى عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه

سلێمانی-KDP. info- کۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە له ڕێگه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پرۆژه‌یاساکه‌یه, تا له ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و واده‌یه درێژ بکرێته‌وه که لەلا‌یه‌ن حکوومەتى عێراقه‌وه بۆ وه‌رگرتنى داواى قه‌ره‌بووى که‌سوکارى قوربانیان دانراوه, سه‌رۆکى قوربانیانى هەڵەبجەش ده‌ڵێت, به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى که پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه بۆ وه‌رگرتنى قه‌ره‌بووى که‌سوکارى جینۆساید و کیمیاباران دانراوه تا ماوه‌ى 30 ساڵ که‌سى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌توانێت داواى قه‌ره‌بوو بکات, به‌م پێیه‌ش بێت، مافى که‌سوکارى قوربانیان ده‌فه‌وتێت.
لوقمان عه‌بدولقادر, سه‌رۆکى قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجە، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیموکرات کوردستانى ڕاگه‌یاند: "کۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە له‌گه‌ڵ تیمى پارێزه‌رانى که‌یسى دادگاییکردنى ئه‌و کۆمپانیانه‌ى که چه‌کى کیمیاییان فرۆشتووه به ڕژیێمى به‌عس سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى پرۆژه‌یاسایه‌کن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، یاخود درێژکردنه‌وەی واده‌ی ئه‌و یاساییه‌ى که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه دانراوه و تایبه‌ته به وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى کەسوکارى قوربانیانى جینۆساید, به‌پێی یاسایه‌که که ئێستا به‌رکاره و کارى پێ ده‌کرێت کەسوکارى قوربانیان و هه‌ر قوربانییه‌کى جینۆساید ته‌نها له ماوه‌ى 30 ساڵدا ده‌توانێت داوا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌ربووى ئه‌و زیانه بکات که لێى که‌وتووه, له کاتێکدا که‌یسى جینۆسایدى گه‌لى کورد، هه‌ڵجه, ئه‌نفال, بارزانییه‌کان, هى مێژوویه‌کى پێشترن و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات قوربانیان مافى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بووه‌که‌یان نه‌مێنێت".
گوتیشى: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ڕێگه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه هه‌وڵەکانى خۆیان چڕ کردووەته‌وه, بۆ ئه‌وه‌ى حوجیه‌کى یاساىی بۆ بابه‌ته‌که بدۆزرێته‌وه و ته‌واوى ئه‌و که‌س و لایانانه‌ى که یاسا ناچاری کردوون ئه‌م قه‌ره‌بووه بده‌نه‌وه به کەسوکارى قوربانیان وه‌ک پاڵپشتییه‌ک بۆ پرۆژه‌که‌مان واژۆ کۆ ده‌که‌ینه‌وه و ئاڕاسته‌ى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى هه‌رێمى ده‌که‌ین."
ده‌شڵێت: "که‌یسى دادگاییکردنى ئه‌و که‌س و کۆمپانیانه‌ى که چه‌کى کۆمه‌ڵکوژیان به ڕ‌ژێمى به‌عس فرۆشتبوو له کیمیبارانکردنى هەڵەبجە, دواى به‌ڕێوه‌چوونى چه‌ند دانیشتنێکى دادگا له‌سه‌ر که‌یسه‌کان به‌ره‌وپێشچوونى باش به‌ده‌ست هاتووه و کارکردنیش له‌سه‌ر که‌یسه‌کان له مانگى ٣ی ئه‌مساڵ جاریکى دیکه ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و هه‌رکه‌سێک ده‌ستى له‌و تاوانه‌دا هه‌بووبێت ده‌درێته دادگا".
ئەرسەلان ئەحمەد




