نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له مه‌زلووم عه‌بدى ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20/1/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایكیان، سه‌ره‌خۆشى لێ كرد.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان، هیواى خواست خواى مه‌زن، گیانى خوالێخۆشبوو‌ى دایكیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز مه‌زلووم عه‌بدى، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوخه‌مییان ده‌ربڕى.




