٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مانگی داهاتوو ١٠٤ ڕووفاتی كوردانی ئێزدی دەهێنرێنەوە شنگال

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری لقی قەزای شنگالی ڕێكخراوی ئێزدییان بۆ بەدۆكیومێنتكردن دەڵێ، لە سەرەتای مانگی ٢ـی ئەمساڵدا، ١٠٤ رووفاتی ئێزدییان دەهێنرێنەوە شنگال و لە (كۆچۆ) بە خاك دەسپێردرێن.

خەیری عەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، سەرەتای مانگی داهاتوو، ١٠٤ رووفاتی ئێزدییان دەهێنرێنەوە شنگال و دوای پشكنینی (دی ئێن ئەی) هەموویان لە گەل کەسووکارەکانیان دروست دەرچوون، لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا لە گوندی كۆچۆی باشووری قەزای شنگال، بە خاك دەسپێردرێن.

عەلی ئاماژەشی دا، ئەم ١٠٤ رووفاتە، هەموویان خەڵكی گوندی كۆچۆن و لە چەندین گۆڕی بەكۆمەڵ لە شوێنی جیاوازی شنگال كۆمەڵكوژ كرابوون.

 

كــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار