٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمەڵگای دەروازەی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمەران ھاوڵاتی و گەشتیاران ئاگادار دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایده‌گه‌ێنێت، ھەر ھاووڵاتی و گەشتیارێك بیەوێت بەو دەروازەیە سەردانی ئێران بكات، لەكاتی چوونی بۆ وەرگرتنی ڤیزا و سەفەركردن، دەبێ ئەنجامی پشكنینی كۆڕۆنایان پێبێت.

لە راگەیەندراوێكدا کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاوی كرده‌وه‌: ئاگاداری ھەموو ھاووڵاتییانی خۆشەویست و گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە، ئەوانەی کە سەرەدانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە کاتی چوون  بۆ وەرگرتنی ڤیزا یان لە کاتی رۆیشتن  بۆ ئێران پێویستە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR ) لە گەڵیان دابێت.

كۆمه‌ڵگاكه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌: دەبێت پشکنین و ئەنجامی پشکنین لە یەکێک لە تاقیگەکانی حکومی كرابێت و دەرچوو بێت، نابێت لە تاقیگەی کەرتی تایبەت پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدرێت و نابێت ئەنجامی پشکنینی تاقیگەی کەرتی تایبەت بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار