٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چه‌ند شاندێكی باڵای وڵاتان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان رای دەگەیەنێت، هه‌رچه‌نده‌ بەھۆی په‌تای کۆرۆناوە سەردانی شاندی وڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان کەمی کردووە، به‌ڵام بڕیارە چەند شاندێکی باڵای وڵاتان سەردانی ھەولێر بکەن.

سەفین دزەیی، به‌رپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بە  ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: بەھۆی کۆرۆناوە چالاکییەکانی فەرمانگەكه‌یان کەم بووە، بەڵام بە رێگەی دیکە و پەیوەندی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان پەیوەندییەکان بەردەوامن.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ساڵی رابردوو ژمارەیەک بەرپرسی باڵا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، بڕیاریشە ژمارەیەک بەرپرس و وەزیری دیکەی وڵاتان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن.

به‌رپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەردوو وڵاتی دراوسێ باشە و بەردەوامە. 

له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌فین دزه‌یی دووپاتی كرده‌وه‌ كه "کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنیا كێشه‌ی مووچە نییە، کێشەی جێبەجێنەکردنی دەستوور و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و خاکە، بە داخەوە كه‌ نەوەیەکی خراپی سیاسی لە بەغدا دروست بوون و دژی ھەرێمی کوردستان و دەستووریشن".

 

هەواڵی پەیوەندیدار