٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان: گفتوگۆكان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە بە باشی بەڕێوە دەچن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامن و تاوەكو ئێستاش ھیچ گرفتێك دروست نەبووە.

د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بەردەوامە، كە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقە و لەلایەن حكوومەتەوە رەوانە كراوە، ئێستاش پڕۆژەیاساكە لە لیژنەی داراییە و ئەوان تاوتوێی دەكەن.

سەبری گوتیشی، تا ئێستا گفتوگۆكانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە پەرلەمانی عێراق بە باشی بەڕێوە دەچن و لە پشكی ھەرێمی كوردستانیش، ھیچ گرفتێك دروست نەبووە و گفتوگۆكان درێژەیان ھەیە.

لای خۆشیەوە، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق، د. مەیادە نەجاڕ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، گفتوگۆكان بەردەوامن و ھیچ كێشەیەك بۆ پشكی ھەرێم دروست نەكراوە، كە ١٢ترلیۆن دینارە و بڕیارە تاوەكو سەرەتای مانگی داھاتوو، كۆتایی بە گفتوگۆكان بێت و پڕۆژەیاساكە پەسەند بكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار