"ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی جیهانی سەلماندی، پەكەكە منداڵانی ئێزدی دەڕفێنێت"

ژنێف-KDP.info- سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتیی ئێزدییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆمەڵكوژییەكان دەڵێ، لە دانیشتنی ژمارە ٤٥ی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤدا، راپۆرتێكی وردیان سەبارەت بە تاوان و پێشلكارییەكانی پەكەكە پێشكەشی ئەنجوومەكە كردووە.
حەسۆ هورمی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو ڕاپۆرتە لەسەر داواكاریی خەڵكی ئێزدی پێشكەش كرا، كە بە بەڵگە و تۆماری دەنگی خێزانە ئێزدییەكان بوو و داوای منداڵەكانیان دەكرد، كە پەكەكە رفاندبوونی".
هورمی ئاماژەیشی دا، دوای ناردنی ئەو ڕاپۆرتە، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ سەلماندی كەوا پەكەكە منداڵانی تەمەن كەمتر لە ١٨ دەڕفێنێت.
كاروان باعەدری




