سلێمانى.. کۆمپانیایه‌ک بڕی 200 کیلۆوات کاره‌با له وزه‌ى خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

سلێمانی-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى کاره‌باى سلێمانى له ڕێگەى کۆمپانیایه‌کى که‌رتى تایبه‌ته‌وه وێستگه‌یه‌کى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌باى 200 کیلۆواتى له وزه‌ى خۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت. وته‌بیژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌که‌ش ده‌ڵیت، گۆڕینى سه‌رچاوه‌ى وه‌زه‌ى خۆر یه‌کێکه له‌و پرۆژانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کاره‌با و حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه ئیشى له‌سه‌ر ده‌کرێت، به شێویه‌یه‌ک حکوومه‌تى هه‌رێم به‌نیازه بڕى 75 مێگاوات کاره‌با له وزه‌ى خۆر بۆ هه‌رسێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌رهه‌م بهێنێت, ئێستا ته‌نده‌رى پرۆژه‌که له وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکوومه‌تى هه‌رێمه.
سیروان محەمەد, وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى کاره‌باى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکارتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ، له ناوچه‌ى بازیان کۆمپانیاى ئاڵا که کۆمپانییه‌کى که‌رتى تایبه‌ته له‌سه‌ر تێچووى خۆى وێستگه‌یه‌کى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌باى دامه‌زراند که به وزه‌ى خۆر کار ده‌کات له قۆناغى یه‌که‌مدا تواناى به‌رهه‌مهێنانى 200 کیلۆوات کاره‌باى بۆ کارگاکه هه‌یه, به شێویه‌ک ده‌توانێ له 10% بۆ 15%ى کاره‌باى پێویستى کارگه‌که دابین ده‌کات."
گوتیشى: "هه‌ر به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى که کۆمپانیاکه هه‌یه‌تى بڕى وه‌زه‌ى بەر‌هه‌مهاتوو له وێستگه‌که زیاد ده‌کرێت, ئه‌و وه‌زه‌یشى که ئێستا به‌رهه‌مى هێناوه هیچ به‌شدارییه‌کى له که‌رتى گشتى پێ ناکرێت و ته‌واوى بڕى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو بۆ پێوستیى ڕۆژانه‌ى کارگه‌که به‌کار ده‌هێنرێت".
وته‌بیژى کاره‌باى سلێمانى ڕوونیشی کرده‌وه: "ئه‌وان وه‌ک به‌رێوبه‌رایه‌تیى کاره‌باى پارێزگاکه پشتگیرى له هه‌رهه‌وڵێکى له‌م شێوه‌یه ده‌که‌ن که بازرگانان و خاوه‌ن کارگه‌کان بۆ سوودوه‌رگرتن و گۆڕینى وزه‌ى خۆر بۆ کاره‌با ده‌ینێن, له ته‌واوى دنیا ئێستا وزه‌ى خۆر بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کىی به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با بۆ دانیشتووان, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى دۆستى ژینگه‌یه و ژینگه ئێمه‌ش زۆر یامه‌تیده‌ره بۆ سوودوه‌رگرتن له‌م وزه‌پاکه و گۆڕینى بۆ کاره‌با."
روونیشى کرده‌وه: "ئێستا خۆشبه‌ختانه حکوومه‌تى هه‌رێم به‌نیازه بڕى 75 مێگاواتت کاره‌با له وزه‌ى خۆر بۆ هه‌رسێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌رهه‌م بهێنێت, ئێستا ته‌نده‌رى پرۆژه‌که له وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکوومه‌تى هه‌رێمه."
ئەرسەلان ئەحمەد




