"ئەمەریکا پشتیوانی بۆ دیالۆگی کوردی کوردی دووپات کردووەتەوە"

ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info- سەرکردەیەکی ئەنەکەسە دەڵێت، ئەمەریکا پشتیوانتی خۆی بۆ گفتوگۆی کوردی_کوردی دووبارە کردەوە و ئەو گفتوگۆیەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دهۆک بوو لەژێر چاودێریی "سەرۆک بارزانی"دا.
ئەنەکەسە و پەیەنەکە، هەردوولا لێکتێگەیشتنێکیان بۆ ڕێککەوتنی نێوان خۆیان لە ڕۆژئاوا واژوو کردبوو و ڕێککەوتنی دهۆک کە لەژێر چاودێریی سەرۆک بارزانیدا بوو، کردبوویانە بنەما بۆ ڕێککەوتنی نوێ.
فواد عەلیکۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئێمە ئەو پەیامەی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە بەرز دەنرخێنین، بەڵام دەبێ ئەم گفتوگۆیانە ئەنجامی هەبێت، نەک کەسێکی وەک ئاڵدار کە خۆی سەرۆکی شاندەکە بوو بە لێدوانەکانی نامەیەک بنێرێ و گفتوگۆکان بوەستێنن."
دەشڵێت: "ئەنجومەنەکەیان هیچ جارێک پاشگەز نەبوونە لە ڕێککەوتن، ئێمە بۆ دیالۆگی کوردی_کوردی هەر باجێک پێویست بێی دەیدەین."
بە بۆچۆنی عەلیکۆ، ئەم ئیدارەیەی ئەمەریکاش بەردەوام دەبێت لە دیالۆگی کوردی_کوردی و دەشڵێت: "بەڵام نازانن کەی گفتوگۆکان دەست پێ دەکەن، بەڵام بۆ ئەمەریکا ئەم گفتوگۆیانە بەسوودن و گوشار لە وەڵاتانی زلهێزی تری دنیا دەکەن."
کاروان باعەدری




