٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاکەمین نەجاڕ: دەنگی پارتی کەم ناکات لە ھەڵبژاردنی داھاتوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی پرسی دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆ ببنەوە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ھەڵبژاردنەکان دوا بخرێن و لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچن.

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەرچەندە ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا کە ناوەڕاستی ئەمساڵە بەڕێوە بچێت، ئێمە بەشداری دەکەین وەک پارتی و ئامادەکارییش کراوە بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنین لەو ھەڵبژاردنەدا، بەڵام خۆم پێشبینی ئەوە دەکەم پڕۆسەکە لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت و دوا بخرێت."

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: "ھەرچەندە ھێشتا زووە بڕیار لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بدەین، بەڵام وەک پارتی دیموکراتی کوردستان دڵنیاین لە دەنگدەری خۆمان و ئەگەر دەنگی پارتی زیاد نەکات لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەوە بێگومان کەم ناکات."

لەبارەی ئاستەنگەکانی پێش پڕۆسەکەوە، کاکەمین نەجاڕ ڕوونی کردەوە: "یاسای نوێی ھەڵبژاردن لە ڕووی جێبەجێکردنەوە گۆڕانکاریی بەسەردا ھاتووە و ژمارەی بازنەکان زیاد کراون، ئەمەیش کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر پڕۆسەکە، چونکە ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن ھەندێک زەحمەتن بۆ جێبەجێکردن."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار