٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژیان تاهیر: هەر زانكۆیەك كێشە بۆ كوڕ و كچی شەھیدان دروست بكات، سزا دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ساڵانە لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەھیدان خەرج دەكرێت و جێگری سەرۆكی لیژنەی شەھیدان و جینۆسایدیش لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، نابێت زانكۆكان راستەوخۆ داوای پارە لە قوتابیانی كوڕ و كچی شەھیدان بكەن و دەشڵێ: "قبووڵ ناكەین ھیچ زانكۆیەك فشار بخاتە سەر كوڕ و كچی شەھیدان".

ژیان تاھیر، جێگری سەرۆكی لیژنەی شەھیدان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ساڵانە حكوومەت كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لەخۆ گرتووە و ھۆشداریش دراوەتە زانكۆكان لەوەی ھەر زانكۆیەك كێشە بۆ ئەو قوتابیانە دروست بكات، سزا دەدرێت، چونكە حكوومەت بەردەوام كرێی خوێندن بۆ كوڕ و كچی شەھیدان خەرج دەكات و نابێت راستەوخۆ زانكۆ داوای پارە لە قوتابیانی كوڕ و كچی شەھید بكات.

جێگری سەرۆكی لیژنەی شەھیدان گوتیشی: "دوای ھەوڵێكی زۆر، وەك لیژنەی شەھیدان زانكۆكانمان ئاگادار كردوونەتەوە كە لەمەودوا خۆیان مامەڵەی كوڕ و كچی شەھیدان بۆ وەرگرتنی كرێی خوێندن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەھیدان دەكەن و پەیوەندی بە قوتابیانەوە ناكەن".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بەپێی بڕیاری زانكۆكان، ھەر قوتابیەك پلەی یەكەم بەدەست بێنێت لەسەر ئاستی بەشەكەی، لە كرێی خوێندن دەبەخشرێت، بەڵام حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ھەر كوڕ و كچێكی شەھید پلەی یەكەم بەدەست بێنێت، كرێی خوێندن راستەوخۆ بە قوتابییەكە دەدرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار