پەرلەمانتارێک: لە ھەوڵداین ماددەکانی ١٠ و ١١ی پرۆژەیاسای بودجە وەک خۆی تێپەڕێت

سلێمانی-KDP. info- کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق به مه‌به‌ستى خوێندنه‌وه بۆ بڕگه و ماددە‌کانى نێو پڕۆژە یاساى بودجه‌ى ٢٠٢١ عێراق به‌رده‌وامه و ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌ڵێت, ده‌ستکاریکردن و گۆڕینى هه‌ندێک له بڕگه و ماددە‌کانى نێو پڕۆژەکه چاوه‌ڕوانکراوه.
دانا شه‌هید جه‌زا, ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا توانیویانه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ته‌واوى بڕگه و ماددە‌کانى یاساى بودجه بکەن که په‌نجا و هه‌شت ماددە‌یه, به‌شێک له ماددە‌کان قابیلى گۆڕان و ده‌ستکاریکردنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماددانه‌ى که جێگه‌ى سرنج و تێبنیى په‌رله‌مانتارانن, یاخود ئه‌و خاڵ و بڕگانه‌ى که لەلا‌یه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه ئاراسته ده‌کرێت, هه‌ر کوتله‌یه‌کى په‌رله‌مانى هه‌وڵى په‌سه‌ندکردنى ئه‌و بڕگانه‌ى نێو پڕۆژەکه ده‌دات که له به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیدایه بۆ نموونه ئێستا فراکسیۆنەکانی کوردی له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ماددە‌ى 10 و 11ى نێو پڕۆژەکه وه‌ک خۆى بڕوات که تایبه‌ته به هه‌رێمى کوردستان."
ناوبراو گوتیشى: "له ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانه گۆڕانکارى له هه‌ندیک بڕگه و ماددەی بودجه بکات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حکوومه‌ت, له‌وانه په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى (موناقه‌له‌یه)، واته بودجەیه‌ک بو وه‌زاره‌تێک ناڕوات بخرێته سه‌ر هه‌یئه‌تێکى دیکە، یاخود بڕه‌که‌ى که‌م بکرێته‌وه و زیاد بکرێت."
سه‌باره‌ت به‌و بڕگه و ماددانه‌شى که له‌نێو پڕۆژەکەدا تایبه‌تن به هه‌رێمى کوردستان, ئه‌ندامه‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه دا: "به‌شێک له کوتله‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ى که تایبه‌تن به پشکى هه‌رێم و له‌نێو پڕۆژەکەدا جێگیر کراون، بیانگۆڕن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی بە ڕاده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌به کۆمپانیاى سۆمۆوە هه‌یه, بۆیه هاتنى شاندێک له هه‌رێمه‌وه بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان گرنگ و پێوسته بۆ زامنکردنى شایسته دارییه‌کانى کوردستان, چونکه بابه‌تى بودجه چه‌ندێکى یاساییه، ئه‌وه‌نده‌شى سیاسییه."
ڕوونیشى کرده‌وه: "تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندکرنى بودجه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ى که ئێستا هه‌یه, خاڵێکى ئیجابىی گرنگه بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کانى قه‌یرانى دارایى له عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمى کوردستانیش, به‌پێى ئاماژه و پێدراوه‌کان ئه‌مساڵ ساڵێکى سه‌قامگیر ده‌بێت له ڕووى دارییه‌وه".
ئەرسەلان ئەحمەد




