کارکردن بۆ تەواوکردنی پردی دەربەندی رانییە بەردەوامە

ڕانیە -KDP.info- له ماوه‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی، سه‌ردانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینی كرد و به‌ردی بناغه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تری ستراتێژیی دانا، هاووڵاتییان و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین باس له گرنگیی پڕۆژه‌كه و خێرای كاركردن تێیدا ده‌كه‌ن.
خۆشناو ئه‌نوه‌ر، هاووڵاتی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ساڵانێكی زۆره هاووڵاتییانی ڕانیه و ناحیه‌كان و گونده‌كان چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه درست بكرێت، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له ڕووی بازرگانی و كشتوكاڵییه‌وه، ڕانیه و گوند و ناحییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به سلێمانییه‌وه، به خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌بینین سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌مانی جێبه‌جێ كردووه".
خۆشناو ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت: "به‌راورد به ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له ڕانیه و ده‌وروبه‌ری، لە ساڵانی ڕابردوو جێبه‌جێ كراون، پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه 24 سه‌عاتی شه‌و ڕۆژ كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه و ئێمه وای ده‌بینین بایەخی سه‌رۆكوه‌زیرانه به ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گرنگیی پڕۆژه‌كه تاكو خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات."
هاووڵاتی به‌رزان خدر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ساڵی 1991 حكوومه‌ت پڕۆژه جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌رگیز نه‌مان بینیوه وه‌ك پڕۆژه‌ی ده‌ربه‌ندی ڕانیه خێرا و كاركردن تێیدا به‌رده‌وام بێت، ڕۆژانه به‌ره‌وپێشچوونی زۆر له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌بیندرێت، خه‌مخۆری بۆ پڕۆژه‌ده ده‌بیندرێت له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه".
گوتیشی: "پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه پڕۆژه‌یه‌كی ستراتێژییه بۆ ئێمه‌ی خه‌ڵكی ڕانیه و ده‌وروبه‌ری، بۆ نموونه، ئێمه هاووڵاتییانی ناحیه‌ی بنگرد و گونده‌كانی قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سوودێكی زۆر باش له‌و پرده ده‌بینین".
ئه‌ندازیار به‌ختیار ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "18ـی 11 ساڵی 2020 ده‌ست كراوه به پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه، ده‌كاته دوو مانگ كارەکانی ده‌ستی پێ كردووه، %12 پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه، 24 سه‌عاتی شه‌و و ڕۆژ كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خودی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه چاودێریی وردی ده‌كرێت".
به‌ختیار ئه‌حمه‌د گوتیشی: "بوودجه‌ی پڕۆژه‌كه 11 ملیار و 387 ملیۆن دیناره، پڕۆژه‌ی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو ئاودا كاری تێدا ده‌كرێت، پێویستی به‌وه‌یه له كاتی خۆی ته‌واو بێت، ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه 18 مانگه و كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌ڵێنی داوه له كاتی خۆیدا پرده‌كه ته‌واو بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "پرده‌كه ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌به‌ستێته‌وه به پارێزگای سلێمانی و ڕێگای زیاتر له 45 گونده سه‌ر به قه‌زای دووكان، بۆ په‌ره‌پێدانی بازرگانی گرنگیی هه‌یه بۆ مه‌رزی نیمچه‌ڕه‌سمیی كێلێ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئیداره‌ی ڕانیه، كارئاسانییه بۆ جووتیاران و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ له لایه‌ن جووتیارانه‌وه، چونكه ئه‌و پرده ڕێگای ڕۆیشتنی جووتیاران بۆ سه‌ر كێڵگه‌كانیان و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان ئاسان ده‌كات".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ




