٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ئێستا ٣٠٠ قەوارە خۆیان بۆ ھەڵبژاردن تۆمار كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تۆماركردنی قەوارە و ھاوپەیمانەتییەكان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و، تا ئێستاش لە ھەموو عێراق ٣٠٠ قەوارە خۆیان تۆمار كردووە.

عەبدولڕەزاق مشیر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، خۆتۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تا ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت و ھەر قەوارە و لایەنێك بیەوێت، دەتوانێ خۆی تۆمار بكات و لایەنەكان دەتوانن ھاوپەیمانیەتیش پێك بهێنن، تا ئێستاش قەوارەكان زۆرینەیان لە بەغدا خۆیان تۆمار كردووە بە كوردییەكانیشەوە.

مشیر باسی لەوەش كرد، تا ئەمڕۆ لە ھەموو عێراق ٣٠٠ قەوارەی سیاسی خۆیان تۆمار كردووە، بەڵام ھاوپەیمانیەتی نەبووە و وەكو قەوارە خۆیان تۆمار كردووە.

ناوبراو گوتیشی، ئەمڕۆش قەوارەكان دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن و دیاریش نییە وادەكە درێژ دەكرێتەوە، یاخود نا.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار