به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه

هەولێر-KDP.info-وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و تێیدا هاتووه: لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی كوردستان، بڕیارماندا بە ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك بریاری نوێ.
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی عێراقی له‌رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات و هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانه‌وه بۆ هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كراوه، هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەرویزخان ئاسایی ده‌كرێته‌وه. ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:





