٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازدار عەبدولقادر بۆ KDP: كارگە راگیراوەكان دەستیان بە كار كردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆرێك لە كارگەكانی ھەرێمی كوردستان بە ھۆی قەیرانی دارایی و كەرەنتینەوە لە كاركردن وەستان، بەرپرسێكی پیشەسازیش دەڵێ، زۆربەی كارگەكان دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە.

نازدار عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە ھۆی قەیرانی دارایی و كەرەنتینەوە ژمارەیەك كارگە لە كار كردن راگیران، ئەوانیش زیاتر كارگەی بەرھەمھێنانی كەلوپەلی ناوماڵ و خانووبەرە و بەرھەمەكانی دیكە بوون، بە پێچەوانەوە كارگەكانی بەرھەمھێنانی خۆراك لە كاركردن بەردەوام بوونە".

بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی دھۆك گوتیشی: "دوای نیوەی ساڵی رابردوو، زۆربەی كارگەكان دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە، مەگەر كارگەیەك بە ھۆی كۆنیی ئامێرەكانییەوە كێشەی ھەبووبێت و كاری نەكردبێت".

نازدار عەبدولقادر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لە دھۆك لیژنەیەك بۆ پێدانی مۆڵەتی كارگەكان پێك ھاتووە و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و ئیدارەی پارێزگا تێیدا ئەندامن، لە ساڵی رابردووشدا ژمارەیەك مۆڵەت بە دروستكردنی كارگەی نوێ دراون، بەردەوامیش خواست لەسەر كردنەوەی كارگەی نوێ ھەیە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار