چاودێران: له یاسای چاكسازیدا سته‌م له كه‌س ناكرێت.. یاساكه بۆ دروستكردنی یه‌كسانییه

هه‌ولێر-KDP.info- ھه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی چڕ كراونه‌ته‌وه و چاودێرانی ئابووریش به ھه‌نگاوێكی گرینگی ده‌زانن بۆ زیادكردنی داھات، هاوكات ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێ، یاساكه بۆ به‌رپاكردنی یه‌كسانییه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سته‌م له ھیچ كه‌س و فه‌رمانبه‌رێك ناكرێت.
د. محه‌مه‌د زراری، پسپۆڕی ئابووری، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، یاسای چاكسازی، یه‌كێكه له ھه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسانی ھه‌بێت له شایسته‌كانی فه‌رمانبه‌ران و نابێت خه‌ڵكێك سوودمه‌ند بێت له مووچه‌ی حكوومه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بێت، گێڕانه‌وه‌ی داھاتیش بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی داھات ده‌بێت.
ئه‌و پسپۆڕه پێی وایه: "ئه‌مساڵ به ھۆی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و به‌زربوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداش نه‌گه‌یشتین به رێككه‌وتن، ره‌وش باشتر ده‌بێت له ساڵی رابردوو، ناشكرێت ئێمه ھه‌ر پشت به نه‌وت و به‌غدا ببه‌ستین، به‌ڵكو ئه‌نجامدانی چاكسازی له ناوخۆدا، ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی ھه‌رێم بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات".
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌رشه‌د حوسێن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیدا، سته‌م له ھیچ كه‌س و فه‌رمانبه‌رێك ناكرێت، به پێچه‌وانه‌وه مه‌به‌ست لێی رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و مینحه و داھاتهكانه، ته‌نھا ئه‌وانه‌ی زیاتر له مووچه‌یه‌كیان ھه‌یه، ده‌بڕدرێت و ده‌رماڵه‌كانیش رێك ده‌خرێنه‌وه، كه رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و مووچه و شایسته‌كان، نه‌ك زیان به كه‌س ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو سوودیشی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی ھاووڵاتیانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
قائید میرۆ




