٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ھەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی..

ئەمڕۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لەسەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە و دابەشکردنی ئەرکەکانی ڕێک کەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی پێکهێنانی ئەو هێزە دەست پێ بکات.

وەزارەتی ناوخۆی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار